دەربارەی کایزن

کایزن دەزگایەکی تایبەتمەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکاری کار، بازاڕگەری (مارکێتینگ) و ڕاهێنان، بۆ دامەزراوە و بزنس و بازرگانییە جیاوازەکان. لە ساڵی ٢٠٢٢ دامەزراوە و ئۆفیسی سەرەکی لە شاری سلێمانیە و لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستاندا خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش دەکات. کایزن هەمیشە بەوە جیا دەکرێتەوە لە ئەنجامدانی هەر ئەرکێکدا ڕەچاوی تەواوی شێوازی کاری دەزگاکە و دۆخی دەزگاکە و ئەو ژینگەیە دەکات کە بزنسەکە یاخود دەزگاکە کاری تیادا دەکات. لە کایزن، ئامانجی سەرەکیمان تێگەیشتێکی وردە لە پێداویستییە تایبەتەکانی هاوبەشەکانمان بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی کارەکانیان، هەروەها دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی چارەسەری تایبەت و واقیعی (کە قابیلی جێبەجێکردن بێت) بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێک کە لەئاستی چاوەڕوانی هاوبەش و کڕیارەکانماندا بێت. جگە لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانمان، لە کایزن چەندین خزمەتگوزاری دیکە پێشکەش بە کڕیارەکانمان دەکەین لەوانە: لێکۆڵینەوەی بازاڕ و پەرەپێدانی پلانی بازرگانی و دروستکردن و نووسینی ناوەڕۆک و بەڕێوەبردنی بۆنەکان و بڕوانامەی ئایزۆ ISO و چەندین خزمەتگوزاریی تر. بە کورتی، کایزن ناوەندێکی سەرەکی و گشتگیرە بۆ پێشکەشکردنی سەرجەم ئەو چارەسەر و خزمەتانەی پەیوەندیان بە جیهانی کار و پێشکەوتنی تاکەوە هەیە. ئەوەی کایزن جیا دەکاتەوە لە هاوپیشەکانی زانیاری و ئەزموونی بەرفراوانی ئەندامانی تیمەکەیەتی، کە لە ڕووی زانست و زانیارییەوە لە باشترین زانکۆکانی جیهان خوێندویانە و لە ڕووی ئەزمونیشەوە بەتەواوی لە ژینگە و کلتور و کاری ئەو ناوچەیەی کاری تێدا دەکەن (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان( تێگەشتون، واتە هاوئاوازیی و تێگەیشتنێکی تەواویان هەیە لەنێوان بابەتە زانستییەکان و ئەوەی لە واقیعدا دەگوزەرێت. ئەندامانی کایزن خاوەنی چەندین ئەزموون و چیرۆکی سەرکەوتنن لە دامەزراندنی بزنس و بازرگانییەوە بۆ خستنەوەگەڕ و چالاککردنەوەی هەندێک بزنس و بازرگانی کە لە دۆخێکی زۆر خراپدا بوون، پاشان جێبەجێکردنی کەمپەینی ڕیکلامیی گەورە بۆ چەندین براند لە بوارە جیاوازەکاندا، دواتریش چەندین خولی ڕاهێنانی سەرکەوتوو لەبوارە جیاوازەکانی کاردا. بە کورتی، پێشینەی پڕ ئەزموونیی تیمەکەمان و شارەزایی و تێگەیشتنمان لە کۆمەڵگەی خۆمان، جیاکەرەوەی سەرەکیمانە لە هاوپیشەکانمان. وشەی کایزن ڕێباز و فەلسەفەیەکی ژاپۆنییە کە بە واتای "پێشکەوتنی بچوکی بەردەوام" یان "گۆڕانکاری بۆ باشتر" دێت. بە کورتی کایزن فەلسەفە و ڕێبازێکە کە گرنگیی بە پێشکەوتنی زیاتر و بەردەوام دەدات لە هەموو لایەنەکانی بزنس و تەنانەت ژیانی تاکدا.

تیمی کایزن

تیمی کایزن ئەزمونێکی درێژ و فراوانیان لە ئەنجامدانی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و مارکێتینگ بۆ بازرگانی و پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان هەیە. خاوەنی بڕوانامە و ڕاهێنانی باڵان لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەمریکا و ئەوروپا. خۆیان لەدنیای واقعیدا چەندین ئەزموونی سەرکەوتوی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی کاریان هەیە. خاوەنی چەندین نموونەی واقعی و بەرجەستەن لە بەگەڕخستنەوە و بوژاندنەوەی هەندێک کار و بازرگانیدا کە لەدۆخێکی خراپدا بوون و بە هەوڵی تیمی کایزن خراونەتەوە گەڕ و باشترین ئەدای خۆیان دەکەن و بونەتەوە دەزگای قازانجهێن. پێشینە و باکگراوندی ڕاوێژکارانی کایزن بەجۆرێکە کە سەرجەمیان پۆستی باڵایان لەدنیای کاردا بەڕێوەبردوە و لە باکگراوندی جیاوازی بازرگانی و ئەکادیمیەوە هاتوون، کە ئەمەش وا دەکات زانیاری و شارەزایی تەواومان هەبێت سەبارەت زۆرترین بازرگانی و پیشەسازیە جیاوازەکان. هیچ ئاڵنگارییەک بۆ تیمی کایزن ئەستەم نییە و خۆمان تەرخانکردووە بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری گشتگیر بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی دامەزراوەکەت.

چیرۆکی ئێمە

لە پەڕەیەکەوە بۆ دەزگایەک

 

 گەشتی کایزن لە پەڕەیەکی بچوک و سادەی ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە دەستی پێکرد بەناوی (کارامەیی لە کار و بەڕێوەبردن) لە ساڵی ٢٠١٦ دا. بەجۆرێک دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کایزن (ئاراس عومەر) لەو کاتەدا خوێندکاری بواری بەڕێوەبردنی کار بوو لە ئەمەریکا، هەوڵی دەدا لەپاڵ ئەزموونی درێژی کارکردنی، خۆبەخشانە ئەو زانیاریانەی بەشێوەیەکی ئەکادیمی بەدەستی دەهێنێت بیخاتەوە بەردەستی خوێنەران لەڕێگەی ئەو پەڕەیەوە، هەڵبەت بە شێواز و رۆحییەتێکی ئەوتۆ کە لەگەڵ کلتور و واقیعی کار و بازرگانی ئەم ناوچەیە بگونجێت.

 

 بەهۆی گرنگی ئەو ناوەرۆکانەی لە پەیجەکەوە بڵاو دەکرانەوە، هەروەها نزیکی بابەتەکان لە کلتور و واقیع و بەکارهێنانی زمانێکی دەربڕینی سادە، هەر زوو ئەو پەڕە بچووکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە جێگەی سەرنجی خاوەنکار و کارمەند و خوێندکار و مامۆستایانی بواری بەڕێوەبردنی کار. پاشان دامەزرێنەری کایزن چەندین داواکاری بۆ ڕاوێژکاری و ڕاهێنان لەلایەن خاوەنکار و بازرگان و کەسانی دیکەوە پێگەیشت. بۆیە سەرەڕای پێشکەشکردنی خزمەتەکانی بۆ ماوەیەکی درێژ بەشێوەی خۆبەخشانە، دواجار بە لەبەرچاوگرتنی داواکارییەکان و پێویستی بازاڕ، نوسینگەی کایزنی بۆ ڕاوێژکاری و ڕاهێنان دامەزراند و تیمێکی پسپۆڕی بەتوانای لە بوارە جیاوازەکانی بەڕێوەبردنی کار و مارکێتینگ لەژێر چەتری کایزندا کۆکردەوە تا بەشێوەیەکی ڕێکخراوتر خزمەتەکان پێشکەش بە هاوبەشەکان بکرێت. کایزن لە پەڕەیەکەوە دەستی پێکرد، لە ئێستادا دەزگایەکی خاوەن ناوبانگی ئەوتۆیە کە لە بوارەکانی ڕاوێژکار و راهێنان و بازاڕگەریدا کار دەکات و یەکێکە لەو یەکەم ناوانەی دێت بە خەیاڵی هەر کەس و دەزگایەکدا کە خولیای بەرەوپێشچوونی کار و بازرگانی و تەنانەت خودی خۆیان هەیە.

دامەزرێنەری کایزن.

ئاراس عومەر دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کایزنە. هەڵگری بڕوانامەی (AAS)ە لە بەڕێوەبردنی کار لە پێڵسپی ستەیت کۆمیونیتی کۆڵێج لە شاری نۆکسڤیڵی ویلایەتی تێنسی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨. لە باشترین زانکۆکانی ئەمریکا ڕاهێنانی دەربارەی بەڕێوەبردن و کارسازی و سەرچاوە مرۆییەکان و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی وەرگرتووە، لەوانە زانکۆی ئەریزۆنا و مینیسوتا و پێنسیلڤانیا.

ئاراس خاوەنی ئەزموونی ٢٠ ساڵ کارکردنە بۆ کۆمپانیا و ڕێکخراو و دەزگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان چەندین پۆستی باڵای لەو دەزگایانە بەڕێوە بردووە. سەدان بابەتی لە میدیا جیاوازەکاندا بڵاوکردووەتەوە و هەروەها دوو کتێبی لە بواری بەڕێوەبردن و کار و کارسازیدا بڵاوکردووەتەوە. خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری بە چەندین کۆمپانیا و دامەزراوە و ڕێکخراو پێشکەش کردووە کە دەرئەنجامەکانیان زیادکردنی بەرهەم و بەرزبوونەوەی ئەدای کارکردن و باشتربوونی قازانج بووە. بە هەمان شێوە چەندین خولی ڕاهێنانی بەرفراوانی بۆ چەندین لایەن ئەنجامداوە. ئاراس عومەر جگە لە ئەزموون و لایەنی زانستی، چەندین کار و بازرگانی سەرکەوتووی دامەزراندووە و چەندانی تری کە لەدۆخێکی خراپدا بوون بردووە بەرەو باشتر، بڕوانامە و خوێندنی جیهانی لەگەڵ ئەزموونی ناوخۆیی لە بەڕێوەبرندا تێکەڵکردووە و کەسێکی واقیعییە و تێگەیشتنێکی قووڵی بۆ جیاوازییە کولتووریەکان هەیە کە چۆن کاردەنە سەر کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان و بازرگانی و کار بەگشتی. ئاراس بە هەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی قسە دەکات.