دەربارە

سەرکەوتن ڕێگایە نەک مەنزڵ…

ڕاوێژکاری

گەڕان

ڕاهێنان

گەڕان

بازاڕگەری

گەڕان

ئێمە کێین ؟

کایزن دەزگایەکی تایبەتمەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکاری کار، بازاڕگەری (مارکێتینگ) و ڕاهێنان، بۆ دامەزراوە و بزنس و بازرگانییە جیاوازەکان. لە ساڵی ٢٠٢٢ دامەزراوە و ئۆفیسی سەرەکی لە شاری سلێمانیە و لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستاندا خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش دەکات.

دیدگا

ئاوێتەکردنی "زانیاریی جیهانی" و "ئەزموونی ناوخۆیی" بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی بزنس و تاکەکان لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیان. بەرەوپێشبردنی دۆخی بازرگانی و هەلی کار و لە کۆتایشدا کۆمەڵگە لەڕێگەی خزمەتەکانمانەوە. چاومان لەوەیە ببینە پێشەنگ و ژمارە یەک لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانماندا لەسەر ئاستی وڵات.

ئەرک

پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکاری و مارکێتینگ و ڕاهێنان بە باشترین و پێشکەوتووترین شێواز و خستنەڕووی چارەسەری داهێنەرانە و پێشنیاری واقیعی. هاوکاریکردنی ئەو دامەزراوە و لایەنانەی کە بۆ کارەکانیان بەدوای گەشەکردن و داهاتوویەکی باشتردا دەگەڕێن.

کرۆکی بەهاکان

ڕاستگۆیی و پاکی

باوەڕی تەواومان بە هێزی ڕاستگۆیی هەیە لە دروستکردنی متمانە، هەروەها هێزی پاکی بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی درێژخایەن.

دڵسۆزی و ڕێزگرتن

باوەڕی تەواومان بە دڵسۆزی و ڕێزگرتن هەیە لە پەیوەندیمان لەنێوان خۆمان و لەگەڵ کڕیارەکانیشماندا، چونکە ئەوە بنەمای سەرەکی دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروستە لای ئێمە.

متمانە و پاراستنی نهێنی

بەرزترین ستانداردەکان لە پاراستنی نهێنی و تایبەتمەندێتی کڕیارەکانمان پەیڕەو دەکەین، هیچ کاتێک بابەتەکانی پەیوەست بە پاراستنی نهێنی و داتای هاوبەشەکانمان جێی سازش نین.

پیشەیی و کوالیتی

هەرچی کارێک بکەین، بە کواڵتیەکی بەرز و پیشەییانە ئەنجامی دەدەین.

دەربارەی هاوبەشەکانمان

کایزن لە کاتی دامەزراندنیەوە تا ئێستا خزمەتەکانی پێشکەش بە چەندین کۆمپانیا و دامەزراوەی بچوک و گەورە کردووە لە بوارە جیاوازەکانی کاردا، کە بۆ هەریەک لەو هاوبەشانەمان چارەسەر و خزمەتی تایبەت بەخۆیان پێشکەش کراوە، لای خوارەوە بەشێکن لەو کار و بزنسانەی کە بە شانازیەوە کارمان لەگەڵ کردوون.

https://www.danagas.com/
https://www.greeniraqco.com/
https://www.farukmedicalcity.com/
https://pioneerpharmaceutical.com/
https://www.areejamalahmad.com/
https://www.avestagroup.net/
https://www.instagram.com/rangala_ceramic_sulaymaniyah/
https://kianoosh.co/
https://www.facebook.com/MDHouseOfficial/
https://www.sdffactory.com/
https://www.facebook.com/share/1GW3hEHgsp/?mibextid=wwXIfr
https://www.drive-green.co/Ar/
https://www.facebook.com/SmilelandIQ?mibextid=wwXIfr&rdid=E6NgN1DFWtDTiJq5&share_url=https%3A%2F%2Fwww.facebook.com%2Fshare%2F18MyhKdCMf%2F%3Fmibextid%3DwwXIfr
https://www.areejamalahmad.com/
https://www.facebook.com/momin.products.iq?mibextid=wwXIfr&rdid=KdVwLnb1dOBoVaz6&share_url=https%3A%2F%2Fwww.facebook.com%2Fshare%2F18SaMmkyeL%2F%3Fmibextid%3DwwXIfr#
https://iq.linkedin.com/company/hamsa-group
https://www.alsardgroup.com/