چیرۆکی کار:
لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٤، ئاڤێستا بە هاوبەشی لەگەڵ کایزن زنجیرە خولێکی یەک هەفتەیی بۆ سەرجەم کارمەندان لە ئاستە جیاوازەکان و بەپێی پێویستی بەشە جیاوازەکان ڕێکخست. خولەکان بریتی بوون لە
- خولی ڕاهێنانی خزمەتگوزاری کڕیار بۆ کارمەندانی خزمەتگوزاریی کڕیار و فرۆشتن
- خولی ڕاهێنانی بنەماکانی بەڕێوەبردن بۆ هەموو ئەو کارمەندانەی لە پۆستی سەرپەرشتیاری و بەڕێوەبرندا بوون
- خولی ڕاهێنانی فرۆشتن بۆ هەموو ستافی بەڕێوەبردن و فرۆشتن
کایزن ڕاهێنانێکی تەواو کردەیی پێشکەش بە کارمەندان و بەڕێوەبەرانی ئاڤێستا کرد کرد کە بە تەواوی بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی ئەوان داڕێژرابوو و جەختی دەکردەوە لە سەر باشترکردنی خزمەتگوزاری کڕیار، بەڕێوەبردن، هەروەها فرۆشتن لە هەموو ئاستەکانی دەزگاکەدا.
ئەنجامەکانی زنجیرە خولەکە: بەپێی زانیاری و فیدباکی پێشکەشکراو لەلایەن ئاڤێستاوە، ئەو کاریگەری و گۆڕانکاریەی لە خولەکەدا بەدیهاتن بە کورتی بریتی بوون لەم خاڵانەی خوارەوە:
- باشتربوونی فرۆش و پرۆسەی فرۆشتن: بەهۆی زانیاریەکانی خولەکەوە ستافی فرۆشتن توانای جێبەجێکردنی ستراتیژی نوێیان گەشەپێدا لەگەڵ بەکارهێنانی تاکتیکی جیاواز، لەوانەش زیاتر؛ بەهۆی کاریگەری ناوەرۆکی راهێنانەکانەوە هەستان بە کەستمایزکردنی ئەو بەرنامەیەی بەکاریان دەهێنا لە فرۆشتن و بەڕێوەبردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ کڕیار.
- خزمەتگوزاری کڕیار: کارمەندان شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ هاوپیشە و کڕیارەکاندا گەشەپێدا و تەکنیکی نوێی ئەوتۆیان گرتە بەر لەپێناو خزمەتگوزاریەکی کڕیاری باشتر و ژینگەیەکی کاری ئەرێنی کە هەمووان دڵخۆش بن تیایدا.
- بەڕێوەبردن: ستافی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا شێوازی نوێ کردارییان گەشەپێدا لە بەڕێوەبردنی کارەکانیان، کە بووە هۆی ڕێکخستنەوەی زیاتری چالاکی و پرۆسەکان و باشترکردنی کۆنترۆڵی ڕێکخراوەیی.
- گەشەپێدانی گشتی: زنجیرەی ڕاهێنانەکان بە گشتی بوونە هۆی دروستبوونی ژینگەیەکی کاری باشتر و ڕێکخراوتر، پەرەپێدانی زیاتری کاری بەکۆمەڵ و پەیوەندی باشتر لە نێوان بەشەکاندا و لەگەڵ هەروەها پەیوەندی لەگڵ کڕیار و زیاتربوونی فرۆشتن و خزمەتگوزارییەکی کڕیاری باشتر.
کایزن بۆ ڕاوێژکاری و ڕاهێنان، شانازی دەکات بە هاوبەشیکردنی لەگەڵ ئاڤێستا لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان وبەوەی بەشێکی بچووک بووە لە سەرکەوتنە بەردەوامەکانیان.
تێبینی: هاوبەشی ناوبراو رەزامەندی پیشانداوە بە بڵاوکردنەوەی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کراوە و ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە.