چیرۆکی کار:
چای مؤمن، وەک براندێکی نوێ لە بازاڕدا هەوڵی ناساندن و جێگیرکردنی ناو و پێگەی خۆی دەدا لای کڕیار و لە خاڵەکانی فرۆشتندا. کایزن بۆ ڕاوێژکاری و ڕاهێنان هەڵمەتێکی بازاڕگەری گشتگیر (٣٦٠ پلە)ی بۆ ئەنجامدا، کە چەندین کەناڵی جیاوازی وەک تەلەفزیۆن، بیڵبۆرد، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ڕادیۆ و چالاکی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی (CSR) ی لەخۆ گرت.
کایزن دوو بیرۆکەی بە دوو ئاراستەی جیاوازدا بۆ هەڵمەتەکە پەرەپێدا و بە هەماهەنگی لەگەڵ خاوەنی براند کاری کرد بۆ دیاریکردنی چەند ئامانجێکی ڕوون و باشترکردنی ئەدای کاری دابەشکردن و نوێنەرەکانی فرۆشتن. هەڵمەتەکە ماوەی دوو مانگی خایاند و سنوری بەئامانجگیراو بریتی بوو لە هەردوو شارەکانی سلێمانی و هەولێر.
ئەنجامەکانی هەڵمەتەکە:
بەرزبوونەوەی ڕێژەی فرۆشتن بە ڕێژەی ٪٢٩٦
بەردەستبوونی چا-کە خاڵەکانی فرۆشتن و زیادبوونی لە ٤٠٠ خاڵی فرۆشتنەوە بۆ ١٢٠٠ خاڵ (بەرێژەی ٪٣٠٠)
ڕێژەی جووڵە و گەڕانەوەی کاش شەش هێندە زیادی کرد
هەڵمەتەکە چالاکیەکانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و چالاکی جۆراوجۆری تری لەخۆگرت کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەڵمەتی بانگەشەکە دروستکرد.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، لە کەلتووری کوردی و عێراقیدا، شتێکی باو نییە کە خاوەن براندەکان بە ئاشکرا ڕێژەی گەشەکردن و ئەنجامی فرۆشتنەکانیان لە هیچ میدیایەکدا بخەنە ڕوو. بەڵام کۆمپانیای خاوەنی براند، لە دوای هەڵەمەتەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هاوبەشیپێکردنی ئەم ژمارانە و خستنەڕوویان.
ڕۆڵی کایزن: لە پەرەپێدانی بیرۆکەوە تا جێبەجێکردن و سەرجەم قۆناغەکان، کایزن هەموو لایەنەکانی هەڵمەتەکەی بەڕێوەبرد، لەوانە:
پەرەپێدانی بیرۆکە
سەرپەرشتیکردنی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ
بڵاوکردنەوە
ئامادەکردنی هەموو کەرەستەکانی هەڵمەتی بازاڕگەرییەکە
ڕیکلامی دەرەکی، ئاوتدۆر و بیڵبۆرد
بەڕێوەبردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی
سەیری ڤیدیۆکانی هەڵمەتەکە بکە:
بۆ بینینی ڤیدیۆی مۆشن گرافیک کە ئەنجامەکانی هەڵمەتەکە پیشان دەدات بە زمانی کوردی، کلیک لێرە بکە.
بۆ بینینی یەکەم ڤیدیۆی ڕیکلامی چای مؤمن، کلیک لێرە بکە.
بۆ بینینی دووەم ڤیدیۆی ڕیکلامی چای مؤمن، کلیک لێرە بکە.
کایزن شانازی دەکات بە کارکردن لەگەڵ براندی مؤمن و گێڕانی ڕۆڵێکی ئەرێنی لە سەرکەوتنی هەڵمەتەکەیان و چونەبازاڕی براندە نوێکە بە سەرکەوتویی.
تێبینی: هاوبەشی ناوبراو رەزامەندی پیشانداوە بە بڵاوکردنەوەی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کراوە و ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە.