ڕاوێژکاری

کارگەی دەکتی فول ئۆتۆماتیکی سلێمانی یەکەمین کارگەی مۆدێرنی دەکتی هەواییە لە عێراق و کوردستان. لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە لە شاری سلێمانی و خزمەتگوزارییە سەرەکیەکانی بریتین لە دیزاین و دروستکردن و دامەزراندنی سیستەمی دەکتی هەوایی بۆ پڕۆژە بازرگانیەکان، پرۆژەکانی نیشتەجێبوون، پرۆژە پیشەسازی و تاکەکەسییەکان لەسەر ئاستی کوردستان وعێراق. کارگەکە پەیڕەوی ستانداردەکانی SMACNA ی جیهانی دەکات لە بەرهەمهێنان و خزمەتگوزارییەکانیدا، کە ئەمەش دڵنیایی تەواو لە دیزاین و بەرهەمهێناندا دەداتە کڕیاڕ و گەرەنتی رەزامەندی کڕیار دەکات.

دەربارەی هاوبەش

هاوبەش

کارگەی دەکتی فول ئۆتۆماتیکی سلێمانی

خزمەتگوزاری پێشکەشکراو

ڕاوێژکاری و گەشەپێدانی ڕێکخراوەیی (Organizational Development OD)

ساڵ

2024

چیرۆکی کار:

نوسیگەی کایزن بۆ ڕاوێژکاری و ڕاهێنان، لەگەڵ کارگەی ناوبراو گەیشتنە ڕێکەوتن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری گشتگیر لە بوارە جیاوازەکانی بەڕێوەبردنی کاردا، لەوانە فرۆشتن، بەرهەمهێنان، سەرچاوە مرۆییەکان، بازاڕگەری، خزمەتگوزاری کڕیار، ژمێریاری و سەرجەم ڕێکارەکانی تری کار. سەرەڕای ئەوەی کارگەکە پرۆژەیەکی جوانی ناوازە بوو لە ڕووی تەکنەلۆژیا و بەرهەمهێناەوە، لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبووەوە لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە، بەڵام چەندین دەرفەتی گەورەش بەدی دەکرا بۆ گەشەپێدانی پرۆژەکە. لەماوەی ساڵێکی ڕاوێژکاریدا، کایزن بووە هۆی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە دەزگاکەدا لە سەرجەم ڕووەکانەوە کە پێگەی کارگەکەی بردە ئاستێکی باڵا و ئێستا وەک براندێک کە ئێستا خزمەتەکانی لەسەر ئاستی سەرجەم وڵات پێشکەش دەکات.

 

بەشداریی و خزمەتەکانی کایزن بۆ کارگە:

١- هەیکەلی ڕێکخراوەیی:

داڕشتنی پەیکەری ڕێکخراوەیی دامەزراوەکە بەشێوەیەکی ڕوون، لەگەڵ دیاریکردنی وردەکاریی کار و لێهاتوییەکان بۆ هەر پۆستێک.
پەرەپێدانی ڕێبەری کارمەند، ڕێکارە ستانداردەکان، ڕێڕەوی کار و سیاسەتی کارگە.
دامەزراندنی بەشی سەرچاوە مرۆییەکان، دروستکردنی پەڕاو و بەڵگەنامە کارگێڕییەکان بە باشترین شێوە.
 

٢- بازاڕگەری:

دیزاین و بڵاوکردنەوەی ماڵپەڕێکی پیشەیی بۆ کارگە.
ئامادەکردنی کەتەلۆگ و بڵاوکراوە بۆ بەهێزکردنی ناسنامەی براندەکە و بەهێزکردنی فرۆشتن.
باشتر و بەهێزکردنی ئامادەیی براندەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشداری لە چالاکییە پیشەییەکان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە گشتییەکان.
فراوانکردنی ڕێگاکانی گەیشتن بە کڕیار لە ڕێگەی کەناڵە جۆراوجۆرەکانی بازاڕگەرییەوە
 

٣- بەڕێوەبردن:

جێبەجێکردنی سیستەمی دامەزراندنی بەشە جیاوازەکان و سەربەخۆییان لە دروستکردنی بڕیار، کە ئەم سیستمە ڕێگە بە هەر بەشێک دەدات بە سەربەخۆیی کار بکات لە هەمانکاتدا بە پابەندبوون بە سیاسەت و ستانداردە گشتییەکانی کارگە و هەماهەنگی باش لەگەڵ بەشەکانی تر.
 

٤- خزمەتگوزاری کڕیار:

پەرەپێدانی شێوازی مامەڵە لەگەڵ کڕیار و خزمەتکردنیان، کە ئەم هەنگاوانە بوونە هۆی کەمبونەوەیەکی بەرچاوی سکاڵای کڕیار و کاتی چاوەڕوانی بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکان بۆیان.
دانانی سیستەم  و ستافی تایبەت بۆ دڵنیابوون لە ڕەزامەندی کڕیار و باشتر خزمەتکردنیان،
 

٥- فرۆشتن:

دامەزراندنی بەشێکی تایبەت بە فرۆشتن و خزمەتگوزاری کڕیار لەگەڵ ئامادەکردنی کەرەستەی پێویست بۆیان وەک: کەتەلۆگ، بروشەر، وێبسایت، چیرۆکی سەرکەوتن و گرێبەستی گونجاو بۆ هەر پرۆژەیەک.
 

 

٦- بەرهەمهێنان:

هەمەجۆرکردنی بەرهەمەکان و باشترکردنی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و کارکردن بۆ بەرهەمی تازە.
بەکارهێنانی ئامراز و تەکنیکی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی کارامەیی لە بەرهەمهێنان.
 

٧- سیستم و ئۆتۆماتیککردن:

هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ دانانی سیستەمی ERP تایبەت بەپێی ستانداردی کایزن و بەو جۆرەی بۆ کارگە گونجاو بێت، ئەمەش لەپێناو ئاسانکردنی کارەکان، کەمکردنەوەی هەڵە و باشتر بەکارهێنانی سەرچاوەکان.
 

ئەنجامەکان: دوای ساڵێک لە پرۆسەی ڕاوێژکاری و ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە کارگەی ناوبراو لەلایەن کایزنەوە، کارگەی SDF  ئەم دەستکەوتانەی بەدەستهێنا:

١- جێگیرکردنی پێگەی خۆی وەک یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری HVAC لە عێراق، جێبەجێکردنی پڕۆژە لە ئاستی نیشتیمانی و هەموو عێراقدا.

٢- گۆڕینی ناوبانگی کارگە لە کۆمپانیایەکی خاوەن خزمەتگوزاری لاوازەوە بۆ کۆمپانیایەک کە بە پشتگیری نایابی کڕیارەکانی ناسراوە.

٣- بەهێزکردنی متمانەی کارمەندەکانی بە کارەکان لە ڕێگەی تێگەیشتنی تەواویان لە ئەرک و بەرپرسیارێتی و سیاسەتی کاری کۆمپانیا.

٤- باشترکردنی شێوازەکانی بازاڕگەری، فرۆشتن و پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران، کە هەموو ئەمانە بووە هۆی ئەوەی کارگەکە ببێتە نموونەیەکی سەرکەوتوو لەم بوارانەدا.

٥- جێبەجێکردنی ڕێکاری ستانداردی کارکردن، هەنگاوەکانی ڕێرەوی کار و دیاریکردنی پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای کارمەند و ئەنجامدانی کار.

 

کایزن شانازی دەکات بە هاوبەشیکردن و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری بە کارگەی دەکتی فول ئۆتۆماتیکی سلێمانی لەم گەشتی گۆڕانکارییەدا. ئەم کاری پێکەوەیی هەماهەنگییە نیشانی دەدات کە خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییەکانی کایزن تا چەند کاریگەرن لە بەرەوپێشبردن و گەشەی بەردەوام و یارمەتیدانی دەزگاکان.

 

‌تێبینی: هاوبەشی ناوبراو رەزامەندی پیشانداوە بە بڵاوکردنەوەی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کراوە و ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە.