ئاشنای خزمەتگوزاریەکانمان ببن

خزمەتەکانی کایزن بەپێی پێویستی و ئامانجی هاوبەشەکانی دادەڕێژرێن، راستە باوەڕمان بە شێواز و هەنگاوی ستانداردی زانستی هەیە لە پێشکەشکردنی هەر خزمەتگوزاریەکدا، بەڵام لە ناوەرۆک و وردەکاریدا سەرجەم چارەسەر و خزمەتگوزاریەکانمان لەپێناو ئامانجە تایبەتەکانی هاوبەشەکانمدا دادەڕێژین. لێرەوە دەتوانی ئاشنا بیت بە خزمەتەکانمان و شێوازی کایزن لە ئەنجامدانیان.

شێوازی کاری کایزن لە ڕاوێژکاریدا

لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ڕاوێژدا بە هاوبەشەکانی؛ کایزن خاوەنی پرۆسەیەکی سیستماتیکی تایبەت بە خۆیەتی کە بەشێوازێکی ورد داڕێژراوە لەپێناو وەڵامدانەوەی هەر داواکاری و پێداویستی و ئاڵنگارییەکی هاوبەشەکانمان بە باشترین شێوە. پرۆسەی ڕاوێژکاری لە چەند هەنگاوێکی سەرەکی پێکدێت کە لە دەرئەنجامی كار و ئەزموونی درێژ لە بوارەکەدا پێی گەیشتوین. لێرەدا ئەو هەنگاوانە دەخەینەڕوو کە لە پرۆسەی ڕاوێژکاریدا دەیگرینەبەر

1

ڕاوێژ و کۆبونەوەی سەرەتایی

دەستپێکی پرۆسەکە بریتی دەبێت لە کۆبوونەوەیەکی سەرەتایی لەپێناو تێگەیشتن لە پێداویستی و ئامانج و ئاڵنگارییەکانی هاوبەشەکانمان. کە لەم قۆناغ و کۆبوونەوەیەدا زیاتر کار لەسەر کۆکردنەوەی زانیاریی گشتی و سەرەتایی دەکەین دەربارەی دۆخی ئێستای دامەزراوەکە و ئامانجەکانی.

2

هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکان

لەم هەنگاوەدا هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ پێداویستییەکان ئەنجام دەدەین لەپێناو دەستنیشانکردنی کەلێن و دەرفەت و بوارەکانی گەشەپێدان لەناو دامەزراوەکەدا. کە ڕەنگە وردەکارییەکانی ئەم هەنگاوە بریتی بن لە وردبوونەوە لە داتاکان، ئەنجامدانی چاوپێکەوتن و ڕاپرسی، یان ڕاهێنان و وۆرک شۆپ و کۆکردنەوەی تێڕوانین لە لایەنە پەیوەندیدارە سەرەکییەکان.

3

شیکاری و دەستنیشانکردن

بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکان، داتا کۆکراوەکان شی دەکەینەوە لەپێناو دەستنیشانکردن و تێگەیشتن لە پرس و هۆکارە بنەڕەتییەکان. ئەم هەنگاوەش یارمەتییەکی باشمان دەدات لە بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی قووڵتر لە ئاڵنگارییەکانی هاوبەشەکانمان و پێدانی پێشنیاری گونجاو.

چارەسەرەکانی مارکێتینگ

یەکێک لە دیارترین ئەو خزمەتانەی کایزن پێشکەشی هاوبەشەکانی دەکات بریتییە لە چارەسەر و خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە بازاڕگەری (مارکێتینگ). سەرجەمی خزمەتگوزاریەکانی مارکێتینگ لەلایەن تیمێکی تەواو تایبەتمەند و پسپۆڕەوە ئەنجام دەدرێن و گرنگترین خاڵی جیاکەرەوەیان بریتییە لەوەی کە بە بەپێی پێداویستیی تایبەتی هاوبەشەکانمان دایاندەڕێژین. خزمەتگوزارییەکانی کایزن لە بازاڕگەریدا چەندین بواری جیاواز دەگرنەوە وەک لە لێکۆڵینەوە لەبازاڕ و داڕشتن و پەرەپێدانی ستراتیژ و بەڕێوەبردنی کەمپەین و چەناڵەکانی دیجیتاڵ میدیا و هەر خزمەتگوزارییەکی تری پەیوەست بە بوارەکە.

شێوازی کارکردنمان لە مارکێتینگ و ئەنجامدانی هەڵمەتی بانگەشە

کایزن خاوەنی شێواز و ڕێبازی تایبەت بەخۆیەتی لە ئەنجامدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی مارکێتینگ بۆ هەر دەزگا و بزنس و دامەزراوەیەک، بەجۆرێک لە پرۆسەکەدا ڕەچاوی تەواوی ستانداردە زانستییەکان و پێویستی و ئامانجی دامەزراوە یاخود بزنسەکەش دەکرێت. کۆی پرۆسەکە و شێوازی کارکردنمان بەتایبەت لە ئەنجامدانی هەڵمەتی بانگەشە (کەمپەینی ریکلامی) پێکدێت لە چەند هەنگاوێک، هەرچەند دەکرێت ئەو هەنگاوانە گۆڕانکارییان بەسەردا بێن بەپێی پێویستی و ئامانجە تایبەتەکانی هاوبەشەکانمان، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هەنگاوەکانی ئەنجامدانی هەڵمەتێک کە لە کایزن دەیگرینە بەر بریتین لەمانەی لای خوارەوە:

1

ئەنجامدانی توێژینەوەی بازاڕ

بە شیکاریی بازاڕ و وردبوونەوە لە ڕکابەرەکان دەستپێدەکەین، پاشان سەرجەم دەرفەت و مەترسی و خاڵە بەهێز و لاوازەکان دیاری دەکەین لەپێناو داڕشتنی ستراتیژییەکی گشتگیری توندوتوڵ.

2

دانانی ئامانجی ڕوون

لەم هەنگاوەدا ئامانجەکانی کەمپەینەکە لەسەر بنەمای (SMART) دیاری دەکەین و جەخت دەکەینەوە لە ڕادەی گونجاویی ئامانجەکانمان لەگەڵ خواستە تایبەتەکانی هاوبەشەکانمان.

3

دیاریکردنی کڕیاری بەئامانجگیراو

لەم هەنگاوەدا هەوڵی تەواو بۆ تێگەیشتن لە زانیارییەکانی دیمۆگرافی و لێکۆڵینەوە لە خواست و ئارەزووەکانی کڕیار یاخود بینەر دەدەین، ئەم هەنگاوە یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ سەرکەوتنی هەڵمەتەکە.

بوارەکانی خزمەتگوزاریی ڕاهێنان و ڕاوێژکاری

کایزن لە هەردوو بواری ڕاوێژکاری و ڕاهێناندا چەندین خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر پێشکەش بە هاوبەشەکانی دەکات. خزمەتگوزاریەکانی کایزن لە بواری ڕاهێنان و ڕاوێژکاریدا بەجۆرێک فراوانن کە دەتوانین بڵێین سەرجەم بابەتەکانی پەیوەندیدار بە بزنس و بازرگانی و گەشەپێدانی کار دەگرێتە خۆی، بۆ هەر پرسیارێک دەربارەی ئەو بوارانەی کە خولی ڕاهێنان و ڕاوێژکاری تێدا پێشکەش دەکەین، پەیوەندی بە کایزنەوە بکە.

بەڕێوەبردنی کار, مارکێتینگ (دیجیتاڵی و تەقلیدی), دارایی, خزمەتگوزاریی کڕیار, سەرکردایەتی, بەڕێوەبردنی زنجیرەی دابینکردن, پەرەپێدانی دامەزراوەیی (Organizational Development),
سەرچاوە مرۆییەکان, فرۆشتن, ژمێریاری, کارگێڕی, شیکاریی داتا, توانا نەرمەکان (Soft Skills), تەکنەلۆژیای زانیاری و دانانی سیستم,

1

(Analysis) – A شیکاری

لەم قۆناغەدا شیکارییەکی ورد بۆ پێداویستییەکانی ڕاهێنانەکە و ئاستی لێهاتوویی فێرخوازان ئەنجام دەدەین لەپێناو دەستنیشانکردنی ئەو پێویستی و ئامانجانەی هاوبەشەکەمان کە پێویستە پاش راهێنانەکە بەدی هاتبن.

2

(Design) - D نەخشەداڕشتن

لەپاش دیاریکردنی ئامانج و پێداویستییەکان و ئاستی فێرخوازان، پلان و نەخشەیەکی گشتگیر بۆ بەرنامەی ڕاهێنانەکە دروست دەکەین لەپێناو دڵنیابوون لە دیاریکردنی ناوەڕۆکی سەرنجڕاکێش و چالاکییە فێرکارییە کاریگەرەکان.

3

(Development) – D پەرەپێدان

لەم قۆناغەدا پلانە دیزاینکراوەکان دەگۆڕین و گەشەپێدەدەین بۆ کەرەستەی فێربوونی بەرجەستە، وەکو پرزنتەیشن و پەرتووک و چالاکییەکان کە بەپێی پێداویستییەکانی فێربوونی بەشداربووان دادەڕێژرێن.

4

(Implement) - I جێبەجێکردن

پاشان ڕاهێنانەکە پێشکەش دەکرێت و لەم قۆناغەدا هەوڵی تەواو دەدەین بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکاریی لەبار و هاندانی فێرخوازان لەپێناو بەشداربوونی چالاکانە و بەکارهێنانی شێوازی جۆراوجۆر بۆ گەیاندنی پەیام و زۆرترین سوود بە فێرخواز.

5

(Evaluate) - E هەڵسەنگاندن

دواتر ئاستی کاریگەریی ڕاهێنانەکە هەڵدەسەنگێنین لە ڕێگەی کۆکردنەوەی فیدباک و هەڵسەنگاندنی بەشداربووان و چاودێریکردنەوە، ئەمەش لەپێبناو دیاریکردنی خاڵە بەهێزەکان و بوارەکانی باشترکردن. لەبواری هەڵسەنگاندن تیمەکەمان پەیڕەوی تیۆری کیرک-پاتریک دەکات کە یەکێکە لە دیارترین شێوازەکان.

Kirk-Patrick Evaluation Method

  1. 001

    کاردانەوە

    لە ڕێگەی کۆکردنەوەی فیدباک و چاودێریکردنی وردی بەشداربووانەوە؛ هەوڵی هەڵسەنگاندن و ڕادەی کاردانەوە و پەیوەستیی بەشداربوو دەدەین بە ناوەڕۆکی راهێنانەکەوە.

  2. 002

    فێربوون

    یەکێکی تر لەو ڕێگایانەی کە لە هەڵسەنگاندنی بەشداربوودا بەکاری دەهێنین بریتییە لە پێوانی ئاستی زانیاری و فێربوونی بەشداربووان، کە ئەمەش لە ڕێگەی هەڵسەنگاندن و چاودێریی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە پێش و پاش ڕاهێنان و دواتر بەرواردکردنی وەڵامەکان ئەنجامیان دەدەین. سەرجەم ئەو ڕێگایانە لەپێناو دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە ئایا بەشداربووان فێربوون و لێهاتوویی و زانیاری پێویستیان بەدەست هێناوە یان نا.

  3. 003

    ڕەفتار

    ئاستێکی تر لە ئاستەکانی هەڵسەنگاندن بریتییە لە بەدواداچوونمان بۆ ئەوەی کە ئایا بەشداربووان زانیاری و لێهاتووییە نوێیەکان لە شوێنی کاردا بەکاردەهێنن یان نا، ئەمیش لە ڕێگەی چاودێریکردنی گۆڕانکاری لە ڕەفتار و شێوازی ئەنجامدانی کارەکان، وەک باشترکردنی پراکتیکەکانی سەرکردایەتی یان کاری تیم و شێوازی گفتوگۆ و پەیوەندیکردن، هتد.

  4. 004

    دەرئەنجامەکان

    لەم ئاستەدا کاریگەرییە بەرفراوانەکانی ڕاهێنانەکە لەسەر ئاستی دەزگا و ڕێکخراوەکە هەڵدەسەنگێنین، بۆ نموونە وەک زیادبوونی بەرهەم و بەرزبوونەوەی ئاستی ڕەزامەندی کڕیار، یاخود ڕێژەی رەزامەندی کارمەند و کەمبوونەوەی وازهێنان و زیادبوونی فرۆش و هتد. کە هەریەک لەمانە ئاستی کاریگەریی بەرنامەکانی ڕاهێنانەکانمان نیشان دەدات لەگەڵ ئاستی فێربوونی بەشداربوو.