چیرۆکی کار
ئەو چیرۆک و کەیسانەی لەم پەڕەیەدان بەشێکی بچوکن لەو کارانەی کە کایزن ئەنجامی داوە بۆ هاوبەشەکانی و ئەوانیش سوودیان لێ بینیوە لە باشترکردنی کارەکانیان و بەدەستهێنانی ئامانجەکانیاندا. بۆ سەرجەم کەیسەکان رەزامەندی هاوبەشەکانمان وەرگیراوە بۆ خستنەرووی لەم پەیجەدا و بەشکردنی هەر داتا و زانیاریەک. ئەم چیرۆک و کەیسانە ڕادەی واقعیبونی کایزن و پابەندیی و کاریگەری خزمەتەکانی دووپات دەکەنەوە. کایزن شانازی بە سەرجەم ئەو هاوبەشانەوە دەکات کە دەرفەتی ئەوەیان پێ بەخشیوە بەشێک بێت لە چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان.


